ئەمڕۆ هەینی 17/4/2020، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری نەرێنی بەسەر ئابووری عێراق هەبووە، بەڵام بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە کە دەتوانێت بۆ ماوەی چەند مانگێکی دیکەش مووچەی عێراق دابین بکات، واتە مووچەی پارێزگاکانی عێراق دابین بکرێ، ئەوا مووچەی هەرێمی کوردستانیش دابین دەکرێ و مەترسی لەسەر نییە.
بەپێی یاسای بوودجەی ساڵی 2019ی عێراق حکوومەتی عێراق مانگانە بڕی ٤٥٣ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و ئەمیساڵیش بەهۆی پەسەند نەکردنی بوودجەوە کار بە بوودجەی ساڵی رابردوو دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.