Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 00:06

تەندروستی راپەڕین ئەنجامی ژمارەیەک پشکنینی دیکەی تایبەت بەکۆرۆناى راگەیاند

ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکانیش نێگەتیڤ دەرچوون
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئەنجامی 40 پشکنینی تری تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا covid-19 لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی راپەڕین کە تێیدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنوورەکەدا و دەستنیشانکردنی توشبوان لەڕێگەی پشکنینەوە، بەرواری 16/4/2020، تیمەکانمان لەتاقیگەی ناوەندی ڕاپەڕین، 40 سامپڵیان لەهاووڵاتییان وەرگرت.

روونیشکراوەتەوە، کە زۆربەی ئەو هاووڵاتییانە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەوڵاتی ئەڵمانیا گەڕابوونەوە و لەتاقیگەی ڕاپەڕین پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا و ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکانیش نێگەتیڤ دەرچوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.