Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 00:07

لەهه‌ولێر 6 تووشبووی دیکه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونه‌وه‌

تا ئێستا 112 كه‌س له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ته‌واوی له‌ په‌تاكه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 6 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند.

دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 6 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری هه‌ولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە.

دووپاتیشی كرده‌وه‌، پشکنینی تایبەتی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ ئه‌و 6 كه‌سه‌ كراوه‌ و ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ ده‌رچوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تا ئێستا 112 كه‌س له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ته‌واوی له‌ په‌تاكه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.