Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 22:15

سعوودیه‌: به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ نوێژی ته‌راویح و نوێژی جه‌ژن له‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن

له‌ ئه‌گه‌ری كۆتایی نه‌هاتنی په‌تاكه‌ و به‌رده‌وامبوونی رێكاره‌كانی خۆپاراستن
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودیه‌، عه‌بدولعه‌زیز شێخ، موفتی گشتیی سعوودیه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی رێگرتن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و رێنماییانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا په‌یڕه‌و بكرێن، بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

عه‌بدولعه‌زیز شێخ ئاشكرایكردووه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا نوێژی ته‌راویح له‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت و تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌گه‌ری كۆتایی نه‌هاتنی په‌تاكه‌ و به‌رده‌وامبوونی رێكاره‌كانی خۆپاراستن تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان، ئه‌وا نوێژی جه‌ژنیش له‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.