وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی خۆپاراستن له ڤایر‌وسی كۆرۆنا و رێگرتن له به‌ریه‌ككه‌وتنی هاووڵاتیان كه هوكاره بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایر‌وسی كۆرۆنا، سیسته‌می رێگه‌پێدانی ئه‌لكترونی دامه‌زراند كه تا به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ئه‌م سیسته‌مه كارا ده‌بێت، داواكاریشه له هاوڵاتیانی خوشه‌ویست ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن:
داواكاری رێگه‌پێدانی پێویسته له حاڵه‌تی زۆر پێویست بێت.
پێویسته شوفێر و سه‌رنشینان ده‌مامك و په‌نجه‌وانه به‌كاربهێنن له كاتی گه‌شت كردن به پێچه‌وانه‌وه رێگایان پێ نادرێت.
ده‌بێت زانیارییه‌كانی داواكراو به دروستی پربكرێتهوه و هه‌ر جیاوازیه‌ك هه‌بێت له زانیارییه‌كان رێگهپێدانهكه به هه‌ڵوه‌شاوه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌م رێگه‌پێدانه ئاڵوگۆری هێزه ئه‌منیه‌كان ناگرێته‌وه كه به رێنمایی و رێكاری تایبه‌ت ئاڵوگوریان پێ ده‌كرێت.
كاتژمێر كارابوونی رێگه‌پێدان له گه‌یشتنی ئیمیلی ره‌زامه‌ندی ده‌ست پێده‌كات.
له‌رێگای ئه‌م لینكه‌وه ده‌توانی داوكاری پێشكه‌ش بكه‌یت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.