مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای ھه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: هاووڵاتیانمان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن زۆرترین خزمه‌تیان بكه‌ین نه‌ك تووشی دڵه‌ڕاوكێ بكرێن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه ..
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا په‌یام و نامه‌ی زۆر كه‌سایه‌تی و لایه‌نی به‌شداربووی ناو حكومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و له‌وانه‌ش تیمی وه‌زاریی یه‌كێتی نیشتمانیم پێ گه‌یشت. ئه‌وه‌ی پێویست بێت له‌م رۆژانه بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان باس كراوه ، بۆیه پێویست به به‌رده‌وامیی وه‌ڵام و وه‌ڵامدانه‌وه‌كان ناكات.
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ماندوون و له هاتنه كایه‌ی ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراو و گرژیانه نیگه‌رانن. هاووڵاتیانمان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن زۆرترین خزمه‌تیان بكه‌ین نه‌ك تووشی دڵه‌ڕاوكێ بكرێن.
ئه‌ركی ئێمه ده‌وڵه‌تداری و چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك هاوكار بن رێگه له ته‌شه‌نه‌كردنی گرژییه‌كان بگیرێت. بۆ پێكهاته‌كانی ناو حكومه‌تیش باشترین شوێنی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و وه‌ڵامی ئه‌و نامه و بۆچوونانه‌ش له‌وێ ده‌ده‌مه‌وه. هیوادارم هه‌موو لایه‌ك دوور له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی، له ئاست ئه‌ركی نیشتمانیمان بین تاكو پێكه‌وه ئه‌م قۆناغه سه‌خته تێپه‌ڕێنین.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان
2020/4/18
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.