Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 06:05

سوپای عێراق کوژرانی سه‌رکرده‌یه‌کی داعشی راگه‌یاند

له‌میانی بۆسه‌یه‌كدا
کوردستان TV
100%

سوپای عێراق رایگه‌یاند كه‌  سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له‌ باكووری به‌غدا كوژراوه‌.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ هێزه‌كانی له‌میانی بۆسه‌یه‌كدا، به‌رپرسی سه‌ربازی رێكخراوی داعش به‌ناوی "ئه‌بو حه‌فسه‌"یان له‌ ناوچه‌ی موسه‌ننا باكووری به‌غدا كوشتووه‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری ورد كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه‌، بۆسه‌كه‌یان بۆ ئه‌و سه‌ركرده‌ی داعش له‌ ناوچه‌كدا دانابوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.