گوته‌بێژى فه‌رمیى باره‌گاى بارزانی راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە هەندێ دەنگی ناشاز دەیانەوێت لەبارەی پێشمەرگە پێکهێنانی حکوومەتی عێراق بەلاڕێدا ببەن.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له كاتێكدا كه هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان و پێكهاته‌کانی عێراق به‌ره‌و پێكهێنانى حكوومه‌تێكى نیشتمانى هه‌نگاو ده‌نێن، تا بەسەر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌دا زاڵ بن كه به‌رۆكى ده‌وڵه‌تى عێراقیان گرتووه، له‌م كاته هەستیارەدا كه پێویستی به یه‌كڕیزیی هه‌مووان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دیاته‌كان و گه‌یاندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى، گوێبیستی هه‌ندێ ده‌نگى نه‌شاز ده‌بین بە تێکەڵکردنی کارتەکان و، دەیانەوێ مه‌به‌سته راسته‌قینه‌كه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو بە لاڕێدا ببەن، بەوەی کە لە پرسی هێشتنەوەی چەک لە دەستی دوڵه‌تدا و، لە نه‌هێشتنى هه‌موو شێوه‌كانى هه‌بوونى سه‌ربازیی ناشه‌رعى و ناده‌ستوورى، ئاماژه به هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش کراوە.
ئێمه له كاتێدا رایده‌گه‌یێنین كه پشتیوانى له هه‌موو هه‌نگاو و كاره‌كانى حكوومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ بونیادنانى ده‌وڵه‌تێكى دیموكراسى و شارستانى كه تیایدا ده‌ستوور و یاسا و هاونیشتیمانىبوون تێیدا سەروەر بێ، ئەو هەوڵانەش ڕەت دەکەینەوە كه هه‌وڵى رێگریكردن له هه‌نگاوی راست و دروست و لێدوانی نابه‌رپرسیارانە ده‌ده‌ن و دەشڵێین: پێشمەرگه به گوێره‌ى بڕگه‌ى پێنجه‌مى مادده‌ى 121/ ده‌ستوور هێزێکی شەرعی و یاساییە.
هێزی پێشمەرگە دواى ده‌یان ساڵ له خه‌باتدا بووە دژى دیكتاتۆرییه‌ت و قوربانیى زۆری داوە له پێناو دۆزی گەلی كورد و ده‌وڵه‌تى عێڕاقدا، نابێ ناوی بخرێتە لیستی ئەو کۆمەڵە چه‌كدارانەی بە نایاسایی دروست بوونە و سەروەریی ده‌وڵه‌ت و گەلانی عێراقیان پێشێل و ئه‌تك كردووه و وەک هێزێکی ده‌وڵه‌تى ناو ده‌وڵه‌تدا ڕەفتار دەکەن، کە جگه له خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌نییه ته‌سكه‌كانى خۆیان و جێبه‌جێكردنى ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى ئامانجێکی دیکەیان نییە.
ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ناناسێ با بچێ لاپه‌ڕه‌كانى مێژوو بگه‌ڕێ، ئه‌و كاته ده‌زانێ كه پێشمه‌رگه قه‌ده‌رى میلله‌تى كورد و هێڵى سووره، له رابردوودا قه‌ڵاى پۆڵایین و پارێزه‌رى باوه‌ڕپێكراوى ئاسایش و ئارامیى هه‌رێمى كوردستان بووه و هه‌ر وایش ده‌مێنێته‌وه. هێزی پێمەرگە به‌شێكه له هێزه سه‌ربازییه ده‌ستوورییه‌كان و، هه‌ر هه‌نگاوێكیش كه بنرێ به‌ره‌و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌بێ دوور له موزایه‌داتى ئه‌وانه‌ى شاره‌زاى مێژوو نین ئه‌و راستییه له به‌رچاو بگیرێ.
ڤیان ده‌خیل
گوته‌بێژى فه‌رمیى باره‌گاى بارزانى
١٨ی٤ی ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.