کۆرۆنا هەمان گۆڕانی زیندەیی ڤایرۆسی ئایدزی هەیە و توانای هەیە هێرشبکاتە سەر خانەکانی لەش ..
پزیشکێکی فرەنسی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی دەڵێت، کۆرۆنا بەرهەمی تاقیگەیە و چین دروستی کردوە.
لوک مۆنتاگنیەر، پزیشکی بەناوبانگی فرەنسی دهڵێت، لهو بڕوایه دا نییه ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بازاری گۆشتفرۆشانی وهانەوە بڵاوبوبێتەوە و دەڵێت، بەرهەمی تاقیگە و دەستکردی مرۆڤە.
مۆنتاگنیەر ئەو توێژینەوانە بەدرۆ و ناراست لەقەڵەمدەدات کە باس لەوە دەکەن کۆرۆنا لە ئەنجامی پەرەسەندنی سروشتیەوە هاتوەتە ئاراوە و دەلێت، لە تاقیگەکانی وهاندا بەرهەمهێنراوە و دواتر بە هەڵە لە دەست پزیشکەکان دەرچوە و بەناو هەوادا بڵاوبوەتەوە.
مۆنتاگنیەر کە بەهۆی توێژینەوەکانی لەسەر ئایدز خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیە، دەشڵێت، توێژەرانی چین هەوڵیانداوە کۆپیەکی لەبەرگیراوەی یەکێک لە ڤایرۆسەکانی خێزانی کۆرۆنا دروستبکەنەوە بۆ ئەوەی پێکەوتەیەکی پەرەپێدراوی تایبەت بە ئایدز تاقی بکەنەوە.
بەگوێرەی وتەکانی ئەو پزیشکە فرەنسیە، نیازی چینیەکان توێژینەوە و دۆزینەوەی چارەسەر بووە بۆ ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی، بەڵام بەهەڵە ڤایرۆسەکەیان لەدەست دەرچوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، مانگی رابردو توێژینەوەیەک شوناس و رەچەڵەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکلایکردوە و رایگەیاند، لە ئەنجامی پەرەسەندنی سروشتەوە بەرهەمهاتوە و لە تاقیگە بەدەستکرد بەرهەم نەهێنراوە.
وتەکانی ئەو پزیشکە فرەنسیە بەتەواوی یەک دەگرێتەوە لەگەڵ هەوڵ و لێدوانەکانی حکومەتی چین سەبارەت بە رەهەندی زانستی کۆرۆنا.
کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ، زانایەکی چین لەبارەی مەترسیە کوشندەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، کۆرۆنا هەمان گۆڕانی زیندەیی ڤایرۆسی ئایدزی هەیە و توانای هەیە هێرشبکاتە سەر خانەکانی لەش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.