قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، لەسبەینێوە بازاڕەكانی سلێمانی لەكاتژمێر 8ی بەیانی تا 5ی ئێوارە دەكرێنەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی لەژێر چاودێریەكی چڕی تەندروستیدا لە سبەینێوە رێگە بەكردنەوەی مەرجداری بەشێكی تر لە دووكان و شوێنەكانی تایبەت بە پێداویستی هاوڵاتیان دەدات و قائیمقامی سلێمانیش رایدەگەیەنێت هەر شوێنێك پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبێت و هۆكاربێت بۆ بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رووبەڕووی رێكاری توندی یاسایی دەكرێتەوە.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند : لە چوارچێوەی بڕیارەكانی لیژنەی ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا و وەك كارئاسانیەك بۆ بژێوی ژیانی كاسبكاران و هاوڵاتیان لە سبەینێوە رێگە بەكردنەوەی بەشێكی تر لە دووكان و شوێنەكانی تایبەت بە پێداویستی هاوڵاتیان دەدەن، بەڵام لەژێر چاودێریەكی توندی تەندروستیدا و هەر شوێنێك پابەند نەبێت بەرێكار و رێنماییەكانی خۆپارێزی و هۆكاربێت بۆ بەریەككەوتن و كۆبونەوەی هاوڵاتیان سەرباری ئەوەی شوێنەكەی دادەخرێت رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێتەوە.
قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: تائێستا مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەڕەویوەتەوە و هەرێمی كوردستان هێشتا لە بازنەی مەترسی كۆرۆنادایە و پێویست دەكات هاوڵاتیان پابەندی مەرج و رێنماییەكانی خۆپارێزی بن و تەندروستی خۆیان و كەسانی دەورو بەریان بپارێزن.
قائیمقامی سلێمانی وتیشی: لە دوای كردنەوەی دووكان و شوێنەكانی پێداویستی هاوڵاتیان لە گەڕەكەكانی سلێمانی, لەسبەینێ وە بەرەچاوگرتنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و كاسبكاران لە كاتژمێر 6 بەیانی بۆ 5 ئێوارە رێگە بە كردنەوەی بەشێكی تر لە دوكان و شوێنەكانی تایبەت بە پێداویستی هاڵاتیان لە نێو بازِی شاری سلێمانی و ناوچەكانی پیشەسازی دەدەن، بەڵام هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كردنەوەی ئەو شوێنانە مەرجدار دەبێت و لە ژێر چاودێریەكی چڕی تەندروستیدا رێگە بەكاركردنیان دەدەن.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی راشیدەگەیەنێت: لەسەنتەری بازاڕی شاری سلێمانی تەنیا رێگە بە هاتوچۆی پیادە دەدرێت و هاتوچۆی ئوتوبێل بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و رێگریش لە هەموو جۆرە قەرەباڵغی و بەریەك كەوتنێكی هاوڵاتیان دەكرێت.
قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند لەم قۆناغەدا تەنیا رێگە بەو شوێنانە دەدرێت و هەر شوێنێك هۆكار بێت بۆ كۆبوونەوەی و بەریەككەوتنی هاوڵاتیان رێگە بە كردنەوەی نادرێت , ئاوات محەمەد ووتیشی : ئەو شوێنانەی كە لەم قۆناغەدا رێگە بەكردنەوەیان دەدرێت پێدەدرێت تەنیا بە شێوازی گەیاندن "دیلڤەری " رێگە بەكاركردنیان دەدرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.