پارێزگاری سلێمانی پهیامێك ئاڕاستهی هاوڵاتیان دهكات و دهڵێت: بازاڕ و شەقام و گەڕەک و شوێنە گشتییەکان قەرەباڵغ مەکەنەوە، با نەخۆشخانەکان پڕ نەبنەوە لە ئازیزان.
ههڤاڵ ئهبوبهكر، پارێزگاری سلێمانی له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك بڵاویكردهوه، خۆشەویستان؛ خۆتان بپارێزن، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، بۆ ئەوەی خۆتان و ئازیزان و کۆمەڵگاکەتان پارێزراوبێت.
خۆتان بپارێزن؛ بۆ ئەوەی بەشداربن لە کردنەوەی دەرفەتەکانی ژیان و بژێوی و تێپەڕاندنی لێکەوتە خراپەکانی پەتای کۆرۆنادا.
بەریەککەوتن و تێکەڵاویی و قەرەباڵغیی دروستمەکەن ، ئێوە بە هۆشیاریتان دەتوانن خۆتان و مرۆڤایەتیی لەم مەترسییە گەردونییە ڕزگاربکەن..
سەرکەوتن چاوەڕوانی خۆپارێزیی ئێوەیە، ژیان ئومێدی لەسەر پابەندیی و خۆڕاگریتان هەڵچنیوە.
بازاڕ و شەقام و گەڕەک و شوێنە گشتییەکان قەرەباڵغ مەکەنەوە، با نەخۆشخانەکان پڕ نەبنەوە لە ئازیزان..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.