سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 2020.4.19، د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا، پێشوازی له (جاسم محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عه‌تییه) بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا باس له پێداویستییه‌كانی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان كرا و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری یه‌كتر پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ له‌پێناو دابنكردنی پێداویستییه‌كانی ئاواره و لێقه‌وماوان كه سه‌رباری ئه‌و بارودۆخه‌ی خۆیان تێیدان، ئێستاكه‌ش به‌هۆی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه و ڤایرۆسی كۆرۆنا ژیانی و گوزه‌رانییان قورس‌تر بووه، له‌و باره‌یه‌وه بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد كه به‌رده‌وام و به‌تایبه‌تیش له‌و مایه‌دا به‌جدی و دڵسۆزییه‌وه له خه‌می پیداویستی و كه‌م و كوڕی و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ئاواره و لێقه‌وماواندا بووه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه وه‌ك وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاماده‌یی هه‌موو هه‌وكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كین له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕووبه‌ڕووی بوینه‌وه ئاسان نه‌بووه، بۆ به‌رگرتن و خۆپارێزیش له‌م ڤایرۆسه‌شه‌وه ئه‌ركێكی قورس كه‌وتۆته سه‌ر شانی یه‌كه ئیدارییه‌كان و ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆیه سوپاسی ئێوه ده‌كه‌ین كه له‌م كاته‌دا هاتوون هه‌ماهه‌نگی و هاوكارمان بن، پارێزگاری هه‌ولێر، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگای هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.