Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 13:28

ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌: یه‌ک تووشبووی به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبووه‌وه‌

دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نەخۆشخانەی جێهێشت
کوردستان TV
#7
100%


به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند: ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ یه‌ك تووشبووی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبووه‌وه‌، کچێکی ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌.

دكتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە،  راگەیاند: كچێكی تەمەن 30 ساڵان، كە تووشی ڤایرۆرسی كۆرۆنا ببوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بە تەواوی چاكبووەوەو نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە گوتیشی: لەئێستادا تەنها حەوت نەخۆشی توشبووی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت بە كۆرۆنا ماوه‌، باری تەندروستییان جێگیرە، سوپاس بۆ بزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بۆ ماندبوونیان.

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.