Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 13:28

پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی سوپاسی دەزگاکانی راگەیاندن دەکەن

لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو خۆپارێزیی هاووڵاتیان
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩ نیسانی ٢٠٢٠ ، لە دیوانی پارێزگا د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێز ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرو نوێنەری دەزگاو کەناڵ و ئۆفیسەکانی کەناڵە تەلەفزیۆنییە ئاسمانییەکاندا کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوو ڕێکارو قۆناغەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا خرانەڕوو، سوپاسی دەزگاو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرا، کە بە گیانێکی بەرپرسیارانەی نیشتمانیانە ڕۆڵێکی گەورەیان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو خۆپارێزیی هاووڵاتیان و سەرخستنی ڕێکارەکانی فەرمانگەکانی دەوڵەتدا هەبووە.

ئێستا کە پارێزگای سلێمانی دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، ئەرکی هەموومانە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گیانی خۆپارێزیی و پابەندیی و پاراستنی ئارامیی و تەندروستی تاک و گشتیی هاووڵاتیاندا کار بۆ کردنەوەی دەرفەتی زیاتر بۆ باشترکردنی بژێوی و ژیانی هاووڵاتیان بکەین.

ئەم پرۆسەیەش هەموو بەرنامەو پلانێکی شیاوی بەپێی کات و قۆناغ و ئاماژە تەندروستیەکان لەلایەن لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناوە بۆی دانراوە، هەموو لایەک دڵنیا کرایەوە کە هەر هەنگاوێک پەیوەستە بە تەندروستی و ژیان و ئابووری گشتیی و پێویستی بە پابەندیی و خۆڕاگریی و کاتی دیاریکراوی خۆی هەیە، بۆئەوەی نەگەڕێینەوە چەقی مەترسییەکان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.