سەرجەم گلۆپی چوارڕهیانهكان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێره بۆ شۆفێران داگیرسانه‌وه و داواش له شۆفێران ده‌كرێت، خۆیان بۆ هەواڵە خۆشەکە ئامادە بکەن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك نوسیویەتی ئەمڕۆ یەكشەممە هەنگاوێکی تر بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان لەپایتەخت دەستی پێ‌کرد بە داگیرساندنەوەی ترافیک لایتەکان لەپاش کوژاندنەوەیان بۆ ماوەی مانگێک و حەوت رۆژ.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ده‌ڵێت رۆژانه‌ش له ناوشار لەلایەن تیمەکانی شارەوانییەوە پاكده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.