بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئافرەتێكی بە ڕەگەز عەرەبی بە تۆمەتی فێڵ و (بەکارهێنانی چەکی بانکی بێ ڕەسید)، دەستگیر کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئافرەتێكی بە ڕەگەز عەرەبی بە ناوی (ا.س.ی) بە تۆمەتی فێڵ و (بەکارهێنانی چەکی بانکی بێ ڕەسید)، دەستگیرکرد، کە لە ژمارەیەك لە پارێزگاكانی عێراق خەڵكی فریو دابوو، كە گوایە كۆمپانیای فڕۆكەوانی و ڤیزای ئیسپانیای هەیە و پارەیەكی خەیاڵیی لە هاووڵاتیان وەرگرتبوو و بە چەندین شێواز قۆڵی خەڵكی بڕیبوو.
ئەو ئافرەتە، كە لە زۆرێك لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بە تۆمەتی فێڵكردن فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووبوو، نەتوانرابوو دەستگیر بكرێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسی هەولێر و بەپێی ماددەی (456) لە یاسای سزادان، دەستگیر كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.