Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 14:56

وەزارەتێکی حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان مژدەی هەلیکار رادەگەیەنێت

راگه‌یاندراوێك بڵاو كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ وەك پێشتر بەڵێنیان دابوو كە هەوڵ دەدەن بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری لە كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەییەكان.

 وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ رایده‌گه‌ێنێت كۆگاكانی گردەبۆر لە پارێزگای سلێمانی كە موڵكی وەزارەتمانە و بەكرێ داومانەتە كەرتی تایبەت، بەپێی ئەو گرێبەستەی لەنێوان وەزارەتمان و كۆمپانیایی ئێرلی فیوچەرە، بەرهەمی جوتیارانمان لە كۆگاكان هەڵدەگرن و پێویستیشە دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری بخەنە سەركار، لەماوەی هەشت مانگدا (400) دەرچووی كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەییی كشتوكاڵی دەخرێتە سەركار، لەئێستادا قۆناغی یەكەم رادەگەیەنین بە رەخساندنی (50) پەنجا هەلی كار بۆ دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بۆ ئەوەی لە كۆگاكانی گردەبۆر بخرێنە سەركار.

وەزارەتی كشتوكاڵ  ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لێرەوە داوا لە دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بە هەموو بەشەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەین كە سیڤی خۆیان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن، بۆ هەر پرسیارێك پەیوەندی بكەن بەم ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەڕێگەی ئەم راگەیاندراوە دڵنیایی دەدەینە دەرچوانی كۆلێژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری، كە هەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ رەخساندنی هەلی كار لە پڕۆژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری، هەروەها لەچوار چێوەی هەمواری یاساكانیش هەوڵی زۆر باش دراوە، بۆیە لە داهاتوودا لە پارێزگاكانی تریش لە هەلیكاری تر ئاگادارتان دەكەینەوە.

رێگەكانی پەیوەندی: 
ئیمەیل [email protected]
ژمارە مۆبایلەكانی
07704472383
07501182383

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.