دوێنێ یه‌ك شه‌ممه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی پرسی نه‌وت و غاز و له كۆتاییدا گه‌یشتنه رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم كه ئه‌ندامی شاندهكهیه، به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر ئه‌رێنی و بهرههمدارمانلهگهڵ لایه‌نی عێراقی هه‌بوو.
گوتیشی جیا له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وت، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری كاره‌با و وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان كۆبووینه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی و فوئاد حوسێن كۆده‌بنه‌وه .
گوتیشی له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین كه پرسی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكه‌ینه‌وه به‌و شێوه‌ی كه ئۆپێك پله‌س داوای كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له هه‌رێمی كوردستان گوتی، لایه‌نی عێراقی پێشنیاری كردووه كه چۆن بتواندرێت به هاوبه‌شی غازی سروشتی به‌رهه‌م بهێندرێت بۆ خزمه‌تی هه‌موو لایه‌ك.
گوتیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تیمێكی ته‌كنیكی له حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.