ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه و له دوو ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕی كرد،
هاوكات ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌ر به‌و ڤایرۆسه ڕووی له زیادبوون كردووه.
به‌پێی دواین ئاماری سه‌رچاوه جیهانییه‌كان كه ڕۆژانه و سات به سات له‌باره‌ی ئاستی به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشووبوانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و چوار سه‌د و حه‌وت هه‌زار و چوار سه‌د و شه‌ست و حه‌وت كه‌س.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به كۆڤید نۆزده بۆ سه‌د و شه‌ست و پێنج هه‌زار و حه‌فتا و چوار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه، گه‌یشتووه‌ته شه‌ش سه‌د و بیست و پێنج هه‌زار و دوو سه‌د و دوو كه‌س .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.