Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 07:45

له‌قه‌راج داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر سوپای عێراق و کوژراو هه‌یه‌

جموجووڵی چەکدارانی داعش لە سنووری مەخموور زیادی کردووە
کوردستان TV
100%

له ‌هێرشێكی تیرۆریستانی داعش له‌ شارۆچكه‌ی قه‌راج دوو سه‌ربازی عێراق كوژران. هێرش موسلیح به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی قه‌راج تایبه‌ت به ‌كوردستان تیڤی راگه‌یاند، هێزێکی سوپای عێراق لەکاتی گەڕان و پشکنیندا لەنێوان گوندی عەلی رەش و بەردەسپی سەر بە شاره‌دێی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور كه‌وتوونه‌ته ‌بۆسه‌ی تیرۆریستانی داعش و له‌ ئه‌نجامی شه‌ر و پێكداداندا، دوو سه‌ربازی عێراقی كوژراون. 

به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی  قه‌راج راشیگه‌یاند، ماوەیەکە جموجووڵی چەکدارانی داعش لە سنووری مەخموور زیادی کردووە، دوێنێ لە گوندی رواڵە هێزە عێراقییەکان بۆمبێکیان پوچەڵ کردەوە و بۆمبێکی دیکەش تەقیەوە و بە هۆیەوە دوو کەس برینداربوون .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.