كه‌مێك هه‌نگوین له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتبوو، مێروله‌یه‌ك به‌لایدا تێپه‌ری تامێكی كرد،ویستی بڕوات به‌ڵام تامی هه‌نگوینه‌كه‌ی زۆر به‌لاوه خۆش‌بوو،دیسان گه‌ڕایه‌وه، كه‌مێكی تری لێ خوارد،دواتر بیری كرده‌وه،ئه‌و كه‌م كه‌مه خواردنه تێری ناكات،بۆیه چووه ناو دڵۆپه ههنگوینهكهوه و كه‌وته خواردنی.
مێروله‌كه تێری خوارد،به‌ڵام له‌دوای چی؟ كاتێك ته‌واو نوقمی هه‌نگوینه‌كه ببوو نه‌یده‌توانی بێته‌ده‌ره‌وه هێنده ده‌ست و پێی جوڵاند هه‌تا له‌ناو ههنگوینهكهدا مرد...!
فرانكلین ده‌ڵێت:جیهان هیچ نیه جگه له دڵۆپێك هه‌نگوین، ئه‌و كه‌سه‌ی به‌تامكردنی كه‌مێكی قه‌ناعه‌تی كرد،رزگاری ده‌بێت و ئه‌وكه‌سه‌شی ته‌ماحی هه‌مووی هه‌بوو تێیدا ده‌مرێ..!
ژێده‌ر/ MalmoKurd
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.