ڕۆژنامه‌ی ماركای مه‌درید بلاویكردۆته‌وه یانه‌ی ریال مه‌درید ته‌واوی كۆششه‌كانی خستۆته گه‌ر له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی تواناكانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی برۆسیا دۆرۆتمۆندی ئه‌لمانی ئیرلینج هالاند
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه روونیكردۆته‌وه له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌رداربوونی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه له‌م یاریزانه، ریال مه‌درید نزیكترین یانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بروا به‌م یاریزانه بهێنێت تا په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانیه‌وه بكات، لای خۆیه‌وه مینۆ رایلا بریكاری كاره‌كانی هالاند ئاماژه‌یه بۆكردوه ریال مه‌دریدی چاوی له‌هالانده، به‌لام به‌هۆی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی هاتۆته ئاراوه له‌رووی داراییه‌وه یانه‌ی شاهانه قورساییه‌كی زۆری له‌سه‌ره، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌شره‌ف حه‌كیمی له‌به‌رامبه‌ر هالاند به‌كاربێنن له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گواستنه‌وه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.