Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 13:02

وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی کوردستان چه‌ند بریارێکی ده‌رکرد

له‌ 6 خاڵ پێك هاتووه‌
کوردستان TV
100%


ئاوات جه‌ناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی سوتەمەنی لەنێوان تانكەرەكان لە مەرزەكان دەركرد.

 بڕیارەكەی وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كه‌ لە6  خاڵ پێكهاتوە و ئاراستەی دەروازە نێودەوڵەتیەكانی باشماخ، حاجی ئۆمەران و پەروێزخان كراوە و تیایدا هاتووە ،  رەزامەندن لەسەر بازرگانی سوتەمەنی بەشێوازی تانكەر بە تانكەر لە رێگای ترومپاوە، ئەوەش لەپێناو ئازادی لە كاری بازرگانی و رێگرتن لە قۆرخكاری.

 هه‌روه‌ها هه‌ر له‌بریاره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پرۆسەی تانكەر بە تانكەر پرۆسەیەكی ئازادە و هەر كۆمپانیا و بازرگانێك ترومپای خۆی هەبێت دەتوانێت بەكاری بهێنێت و هیچ كرێیەكی لێ‌ وەرناگیرێت.
 راشیده‌گه‌یه‌نن  بۆ ئەو بازرگان و كۆمپانیایانەش كە ترومپای تایبەت بەخۆیان نیە، نرخی پرۆسەی تانكەر بە تانكەر نابێت لە 30 هەزار دینار زیاتر بێت.

 له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ،  كە ئەم بڕیارە كاتیە و بەتەواوبونی كۆرۆنا كۆتایی دێت.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.