دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجامدا و تیایدا ئاماژه‌ی به ڕێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و ڕایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بووه.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند: ڕێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بن.
هاوكات نێچیرڤان بارزانی سوپاسی خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان و هه‌وڵ و ماندبوونی حكومه‌تی كرد له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.