سه‌رۆكی یانه‌ی بریشیا ماسیمۆ چیلینۆ ئاشكرای كرد خۆی و كوره‌كه‌ی دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه
چیلینۆ له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا روونیكرده‌وه دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركه‌وتووه خۆم و كوره‌كه‌م هه‌لگری ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆڤید نۆزده‌ین، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ناوبراو وتیشی كاتێ له‌كالیاری بووین بۆ ماوه‌ی سێی هه‌فته له‌كه‌ره‌نتینا بووین، دواتر سه‌ردانی پزیشكمان كرد له‌پێناو دلنیابوون له‌ته‌ندروستیمان، بۆیه دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی ده‌ركه‌وت خۆم و كوره‌كه‌م دووچاری كۆرۆنا بووینه
سه‌رۆكی یانه‌ی بریشیا ره‌تیكرده‌وه ڕكابه‌ریه‌كانی خولی كالچۆ به‌رێوه‌بچێت، چونكه ئه‌م په‌تا كوشنه‌یه به‌ماوه‌یه‌كی كورت له‌ناوناچێت، ناوبراو دووپاتیكرده‌وه ناكرێت یاریه‌كان له‌یاریه‌كی بێ لایه‌ن به‌رێوه‌بچێت و ناكرێت له‌دوای سی حوزه‌یران یاریه‌كان درێژ بكرێته‌وه، بۆیه له‌ئێستادا ماوه‌یه‌كی كورتمان له‌به‌رده‌م ماوه‌و به‌بروای خۆم ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌كۆتاهاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.