Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 11:16

ماوەی چەند رۆژێکە هیچ حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە

260 تووشبوو چاكبوونەتەوە
کوردستان TV
100%


ماوەی چەند رۆژێكە هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە و لەئێستادا تەنیا 1673 هاوڵاتی لەكەرەنتینە ماونەتەوە و 593 كەس لەهەولێر و 173 كەس لەسلێمانی 878 كەس لەدهۆك و 29 كەس لەڕاپەڕین لەكەرەنتینەدان.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان 337 تووشبووە و 260 تووشبوویان چاكبوونەتەوە و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە و ئەوانی دیكە لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.