ڕونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێر
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه داوا لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
سبەی ڕۆژی سێ شەممە 2020.4.21 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە و ئەنجامدانی ئاسانکاری زیاتر بۆ هەموو سێکتەرەکان ئەنجامدەدات.
داوا لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، چونکە هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە و لەبەر خۆپارێزی لەکۆرۆنا خۆپیشاندان و گردبوونەوە و دروستکردنی قەرەباڵغی ڕێگە پێدراو نییە، دڵنیاشتان دەکەینەوە بەهەموو توانامانەوە هەوڵدەدەین ژیان و کارو کاسبی هاووڵاتییانی شارەکەمان ئاسایی بکەینەوە، بۆ ئێمە شان بەشانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کار و کاسبی و ژیان و گوزەرانی خەڵک گرنگییەکی گەورەی هەیە.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.4.20
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.