وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت كه پرۆسه‌ی چاكسازیی له كێڵگه‌كانی كۆرمۆری غازی جێبه‌جێ كراوه‌و دۆخی كاره‌باش ئاسایی بۆته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با ..
هاوبه‌شانی كاره‌با ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه دوابه‌دوای راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت له رۆژی 19ی ئه‌م مانگه كه كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوه‌ی ( 24 ) كاتژمێر هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانی ئیشوكاریی چاكسازیی له كێڵگه‌كانی كۆرمۆر و به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌بڕی ( 1100 ) مێگاوات كه‌مبووه‌وه، وه‌زاره‌تی كاره‌با راسته‌وخۆ تیمه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌با و وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای ئاگاداركرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌با له‌م بارودۆخه‌دا كۆنترۆڵ بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن كه‌مبوونه‌وه‌ی په‌ستانی غاز‌و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كاریگه‌ریی توندی له‌سه‌ر ماوه‌كانی پێدانی كاره‌بای هاوڵاتیان هه‌بێت. خۆشبه‌ختانه پێش ماوه‌ی دیاریكراو توانرا ته‌واویی كاروباری چاكسازییه‌كه ئه‌نجام بدرێت و دۆخی كاره‌باش ئاسایبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با سوپاسی هه‌موو ستاف و كارمه‌ندانی كۆنترۆڵی كاره‌با و وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و فه‌رمانبه‌رانی ئیشكگر ده‌كات له‌وێستگه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با كه له‌رۆژانی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆو له20 كاتژمێری رابردوودا له‌ئه‌ركدا بوون بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌ببه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن هیچ گرفت و كوژانه‌وه‌یه‌كی گشتی رووبدات. هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و كارمه‌ندانی داناغازیش ده‌كات كه به‌ر له‌ماوه‌ی دیاریكراو توانیان هه‌موو كاره‌كانی چاكسازیی له‌كێڵگه‌ی كۆرمۆر ئه‌نجام بكه‌ن و دۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با
20/4/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.