Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 11:45

بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی کۆببنه‌وه‌

ھه‌ردوولا شاندیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ پێكھێناوه‌ و ئاماده‌كاری ته‌واویش كراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

وا بڕیاره‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌  22-4-2020 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ ھه‌ولێر كۆببنه‌وه‌ .

له‌مباریه‌وه‌ سۆران جه‌مال تاھیر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاندووه‌ كه‌ سبه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی له‌ ھه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و دوایین گۆڕانكاری و پێشھاته‌كانی ناوخۆ و ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌  ھه‌ردوولا شاندیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ پێكھێناوه‌ و ئاماده‌كاری ته‌واویش كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.