هارۆلد پینته‌ر وه‌ك نووسه‌ر و ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر، شۆڕشی گه‌وره‌ی له شانۆی ئینگلیزی‌دا كرد.
ساڵی 2005 خه‌ڵاته گه‌وره‌كه‌ی نۆبڵی پێبه‌خشرا. ئارسه‌ر میلله‌ریش یه‌كێكه له كۆڵه‌گه تۆكمه‌كانی شانۆ له سه‌ده‌ی برادوو و به باوكی شانۆی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مه‌ریكیش داده‌نرێت. ساڵی 1985 له‌سه‌ر راسپارده‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی PEN به‌ره‌و وڵاتی توركیا چوون، تاكو به‌دواداچوون له بارودۆخی خراپی نووسه‌رانی ئه‌و وڵاته‌دا بكه‌ن. له‌وێدا ئازار و چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆری كور، سه‌رنجی هارۆلد پینته‌ری راكێشا. كاتێكیش گوێبیستی ئه‌وه‌بوو، مرۆڤی كورد له‌كاتی به‌كارهێنانی زمانی دایك له زێدی خۆی، سزای سه‌خت ده‌چێژێ، زۆر سه‌رسامبوو. بۆیه له‌و ئاهه‌نگه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له‌سه‌ر شه‌ڕه‌فی هاتنی ئارسه‌ر میلله‌ری ئه‌مه‌ریكی سازیكردبوو، پینته‌ر له وتارێكدا كه پێشبینی نه‌ده‌كرا، ئه‌و پرسه هه‌ستاره‌ی وروژاند و ئازاره‌كانی ملیۆنه‌ها كوردی بۆ ئاماده‌بووان باسكرد و سه‌ركۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركیاشی كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا {ئه‌و ئازارانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه ئه‌نجامده‌درێت كه ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ده‌كات}. وتاره‌كه‌ی وه‌ك بۆمبی كاریگه‌ر، كه‌ش و هه‌وای ئاهه‌نگه‌كه‌ی گۆڕی و كار به‌وه گه‌یشت باڵوێزی ئه‌مه‌ریكی كه نامه‌رده‌ی زۆر تووڕه‌بوو، له ئاهه‌نگه‌كه ده‌ریبكات. وه‌ك هه‌ڵوێست نیشاندانیش میلله‌ریش هه‌ڵسا و له‌گه‌ڵیدا رۆیشت.
دواتر پینته‌ر له باره‌ی ئه‌و گه‌شته‌ی گوتی : "بۆم ده‌ركه‌وت له‌وێدا گرفتی گه‌ره هه‌یه. له نزیكه‌وه بینیم كوردی توركیا ته‌نانه‌ت رێگه‌ی بوونیشیان پێنادرێ. رێگه‌یان پێنادرێ به زمانی دایكیان بئاخڤن. له بیرمه ئه‌وسا دوای گه‌رانه‌وه، سێ چوار لاپه‌ڕه‌م له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه نووسی. دواتر وهلامنان و فڕێمدا ناو سه‌به‌ته‌ی زبڵ. ئه‌نتۆنیای هاوسه‌رم یه‌كسه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی هێناوه به‌رده‌ستم و به‌پێداگریه‌وه داوای لێكردم پارێزگاری لێبكه‌م. دوای سێ ساڵ هێنامه‌وه به‌رده‌ست و به خێراییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو كردم به شانۆگه‌ریه‌ك به‌ناوی (زمانی چیا Mountain Language) بڵاومكرده‌وه. له‌و كارهشمدا هیچم مه‌به‌ست نه‌بوو جگه له به‌دیارخستنی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه ئه‌وسا وه‌ك هێدمه خه‌یاڵی داگیركردبووم. راسته خاڵی ده‌ستپێكی نووسینی ئه‌و به‌رهه‌مه كورده، به‌ڵام له‌ناویدا ناوی تورك و كوردم نه‌هێناوه به‌ڵكو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌م ریسواكردووه كه چاویان به بنه‌ماكانی دیموكراسی هه‌ڵنایه‌ت".
ن/ ئاكۆ عه‌بدوڵا

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.