خۆپیشانده‌رانی شاری ناسرییه ناوه‌ندی پارێزگای زیقار باشووری عێراق داوایان له حكوومه‌ت كرد ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه به‌م دواییانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون، ئازاد بكات.
ماوه‌ی یه‌ك مانگه خۆپیشانده‌رانی عێراق به‌هۆی پابه‌ندبوونیان به رێنماییه‌كانی حكوومه‌ت تایبه‌ت به به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، چالاكییه‌كانیان هه‌ڵپه‌ساردووه.
له‌وباره‌وه خۆپیشانده‌رانی ناسرییه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه تا ئێستا پابه‌ندن به رێنماییه‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
راشیانگه‌یاندووه "به‌داخه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌وشی ئێستایان قۆستووه‌ته‌وه و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له ناسرییه و ژماره‌یه‌كیان ده‌ستگیركردووه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوان ئازاد بكرێن".
خۆپیشانده‌رانی ناسرییه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا، 24 كاتژمێریان وه‌ك مۆڵه‌ت داوه به هێزه ئه‌منییه‌كان تا خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكه‌ن و رایانگه‌یاندووه:ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد نه‌كرێن، ئه‌وا هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و داوا له سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین بێنه‌وه سه‌ر شه‌قام و ده‌ست به خۆپیشاندان بكه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه یه‌كێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی ناسرییه به ناوی جه‌میل ناسری گوتی: هێزه ئه‌منییه‌كان له‌میانی چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر، سێ خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیركردووه.
باسی له‌وه‌شكرد كه هێزه ئه‌منییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی سێ خۆپیشانده‌ره‌كه، وێرای ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه ئارامه و هیچ گرژییه‌ك رووی نه‌داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.