دۆناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی هاڕه‌كردنی نرخی خاوی تێكساس لێدوانی دا و ئه‌م دۆخه‌ی به شتێكی كاتی وه‌سف كرد، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له‌ئێستادا، كه‌س ئۆتۆمبێل به‌كارناهێنێت و كارگه‌كانیش داخراون.
دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ٧٥ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ یه‌ده‌گی نه‌وتیان ده‌كڕن و دۆخی ئێستای به كاتێكی گونجاو بۆ كڕینی نه‌وت وه‌سف كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه دابه‌زینی نرخی نه‌وت كێشه‌یه‌كی داراییه و په‌یوه‌ندی به په‌ككه‌وتنی بازاڕه‌وه هه‌یه، پێشی وابوو كه له میانی یه‌ك مانگدا دووباره نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه و له‌نێوان ٢٥-٢٨ دۆلاردا، ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.