فرسه‌ت سۆفی ، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: تا كاتژمێر 12ی شه‌وی 23ی ئه‌م مانگه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتریش زۆربه‌ی شوێنه داخراوه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌سبه‌ینێه‌وه نۆرینگه پزیشكییه‌كان به رێكاری پێویست ده‌كرێنه‌وه‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌ژێر رێنماییه‌كاندا دوكان و بازاڕه‌كان بكرێنه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك شوێنی گشتی ناكرێنه‌وه.
گوتیشی: هێشتا مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌و ده‌بێت هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
سەبارەت بە کردنەوەی مزگەوت و شوێنە ئاینییەکانيش فرسەت سۆفی گوتی: لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر قسەمان کردووە و را و پێشنیازەکان دەخەنە بەردەم وەزیری ئەوقاف بۆ ئەوەی بەرزی بکەنەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.
ھەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، دکتۆر دلۆڤان محەمەد فاتح، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر، گوتی: دوای راوێژ لەگەڵ سەندیکای پزیشکان بەتایبەتی لەماوەی داھاتوو پێشوازی لە مانگی رەمەزان دەکەین و رەنگە خەڵکێکی زۆر لەمیانی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ پێویستییان بە سەردانی پزیشکان بووە، لەبەر ئەوە بڕیاردرا لە سبەی چوارشەممەوە نۆرینگەکانی پزیشکی بکرێنەوە لە کاتژمێر دوو تا پێنجی ئێوارە دەکرێنەوە و پێویستە پزیشک لە ١٠ نەخۆش زیاتر نەبینێت. نابێت لە چوار نەخۆش زیاتر لەناو نۆرینگەکەدا ھەبێت و پێویستە پزیشکان پێداویستی خۆپارێزی بەکاربهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.