نرخی نه‌وتی خاوی برێنت كه به‌هۆی به‌رده‌وامیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داواكاری كه‌می له‌سه‌ره به‌رده‌وامه له دابه‌زین و له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بۆ خوار ٢٠ دۆلار دابه‌زی.
خاوی برێنت كه دوێنێی به ٢٥ دۆلار و ٤٨ سه‌نت ته‌واو كرد، له كاتژمێر ١٢:٣٥ی ئه‌مڕۆ بۆ ١٩ دۆلار و دوو سه‌نت دابه‌زی و به رێژه‌ی له سه‌دا ٢٩،٢٧ به‌های له‌ده‌ست دا. ئه‌م داكشانه‌ی برێنت دوای شوباتی ٢٠٠٢ تاكو ئێستا نزمترین ئاست بووه تۆمار بكرێت.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساسیش به له‌ده‌ستدانی رێژه‌ی له سه‌دا ٤١،٨٨ی به‌هاكه‌ی به شه‌ش دۆلار و ٩٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له كاتێكدا ئه‌مڕۆ ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانی ماوه‌ی كاری نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس له ئه‌مریكا بۆ مانگی ئایار ته‌واو ده‌بێت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس دوێنێ له سه‌دا ٣٠٠ به‌های دابه‌زی و بۆ خوار ئاستی ٣٧،٦٣ داكشا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.