ئه‌فسه‌رێك له پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ناوه‌ڕاستی عێراق رایگه‌یاند كه دوو ته‌قینه‌وه له باكووری پارێزگاكه روویانداوه و له ئاكامدا، سێ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و دوو مه‌ده‌نی كوژراون.
ئه‌فسه‌ره‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت له لێدوانێكدا باسی له‌وه كرد كه بۆمبێكی چێنراو به كاروانێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌شی چه‌پی قه‌زای شه‌رگات باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، سێ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و سێی كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.
ئه‌فسه‌ره‌كه راشیگه‌یاند كه بۆمبێكی چێنراوی دیكه له گوندی سوره سه‌ربه قه‌زای شه‌رگات ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا، دوو مه‌ده‌نی كوژراون.
هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كاندا رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌كه رایگه‌یاند كه گومان ده‌كرێت، چه‌كدارانی داعش دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام دابێت و گوتی:هێشتا رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر قه‌زای شه‌رگات، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی ده‌ورووبه‌ری قه‌زاكه له پاشماوه‌كانی رێكخراوه‌كه پاكسازی نه‌كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.