كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كۆتاییهات و شانده‌كه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌مرۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كۆبووه‌وه.
شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق له به‌غدا و دوێنێش له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی و حه‌مید غه‌ززی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌وه وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، خالید شوانی، رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان و عێراق به قه‌یرانێكی داراییدا تێپه‌ڕ ده‌بن، قه‌یرانی كۆرۆناش له ئارادایه.
له‌لای خۆیانه‌وه شاندی هه‌رێم، جه‌ختیان له لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش كرده‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی سه‌رجه‌م پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی هاریكاری و كاری هاوبه‌ش له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا عیراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، باس له چۆنێتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.