تیرۆرستانی داعش چەندین ھێرش و پەلامارییان دژ به ھێزه عێڕاقیەکان لە کەرکووک ئەنجامدا بەو ھۆیه‌شەوە سەرجەم ھێزەکان لە کەرکووک کەوتوونەته حاڵەتی ئامادەباشی.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو تیرۆرستانی داعش چەندین ھێرش و پەلامارییان دژ به ھێزه عێڕاقیەکان لە کەرکووک ئەنجامدا بەو ھۆیه‌شەوە سەرجەم ھێزەکان لە کەرکووک کەوتوونەته حاڵەتی ئامادەباشی تەواو بۆ رووبەربوونەوەی تیرۆرستانی داعش .
لەو باره‌یەوە ھۆبەی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک بە کوردستان تیڤی راگەیاند بە تەنھا لە مانگی 3 و 4ی ئه‌مساڵ زیاتر لە 128 حاڵەتی ئەمنی لە کەرکووک روویداوە و مه‌ترسییه‌كانیش له زیادبوونه.
له مانگی رابردوو هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له كه‌ركووك و گه‌یاره و خواری عێراق سه‌ربازگه‌كانی راده‌ستی هێزه عێراقیه‌كان كرد ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ هێرشی تیرۆریستی داعش بۆ ئه‌م ناوچانه.
شایه‌نی باسه له دوای 16 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 بۆشایی ئه‌منی له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم دروستبوو، هێزه ئه‌منیه‌كانیش توانای كۆنترۆڵ كردنی ئه‌م ناوچه‌یه‌شی نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.