دكتۆر سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی رایگەیاند، هەندێک رێکاری ورد ماون بگیرێنەبەر و نزیکبوونەتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.
ئه‌مڕۆ 21 نیسانی 2020، به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئازاد تۆفیق، به‌یاوه‌ری دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیرانی ته‌ندروستی و وه‌زیری رۆشنبیری حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له شاری هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه .
ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له میانه‌ی رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌هه‌ڵه‌بجه به هاوكاری و كۆمه‌كی كه‌سایه‌تییه‌كان؛ پێداویستییه‌كانی دابینكراوه.
لەدوای مەراسیمی کردنەوەی نەخۆشخانەی وەفا کە تایبەتە بە نەخۆشییە گوازراوەکان و کۆرۆنا لە هەڵەبجە، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: کە بەخۆشحاڵییەوە نزیکبوونەتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەش کرد، "مەترسی کۆرۆنا هێشتا تەواو نەبووە، بەڵام خۆشبەختانە بەرەو کۆنتڕۆڵکردنی هەنگاو دەنێین و ماوەیەکی کەمی پێویستە تاوەکو بە یەکجاری بنبڕ دەکرێت.
گوتیشی: لەگەڵ ئاسانکارییەکان کار بۆ رێکخستنەوەی نوێی ژیان و کردنەوەی چەند شوێنێک دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکان و خۆپارێزی بن.
سامان بەرزنجی باسی لەوەش کرد، تیمەکانی تەندروستی بەردەوامن لە گەڕان بەتایبەت پرۆسەی پرینت سکرین، و دەستیان کردووە بە پشکنینی هەموو تووشبووەکانی پێشوو لەگەڵ پرۆسەی رووپێوکردن و کەرەنتینکردنی گەشتیاران و بەرکەوتووان هەموو ئەو پرۆسانە بەردەوامن تا ئێستا. ئومێد زۆرە جارێکی دیکە ئەو نەخۆشییە بەو ژمارە زۆرە سەرهەڵنەدات ئەگەر هاووڵاتییان پابەند بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.