لەنزیک گوندی (الدب)ـی سەر بەناحیەی (ڕیاز) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پاس) کەتایبەتە بەگواستنەوەی پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق لهلایهن چهكدارانی داعش درایە بەر دەستڕێژی گوللـە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۱ـی نیسانی ۲٠۲٠ لەنزیکـ گوندی (الدب)ـی سەر بەناحیەی (ڕیاز)ـی سەر بەقەزای حەویجە، لەکاتی گەڕانەوەیان لەئەرکـ لەلایەن چەکدارانی داعش ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پاس) کەتایبەتە بەگواستنەوەی پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق درایە بەر دەستڕێژی گوللـە.
لەئەنجامدا پۆلیسێکـ بەناوی (حسێن خەلیل عەبود/لەدایکـ بووی ۱۹۷۹) دانشتووی پارێزگای نەجەف بەسەختی برینداربوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.