Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 06:32

سەندیکای پزیشکانی کوردستان پزیشکان ئاگادار دەکاته‌وه‌

سەندیكای پزیشكان 6 خاڵی ڕێنمایی بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


سەندیکای پزیشکانی کوردستان پزیشكانی ھەولێر ئاگادار دەكاتەوە، كە ئه‌مرۆ چوارشەممە دەتوانن لە كاتی دیاریكراو نۆڕینگە، سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان بکەنەوە و پزیشكانی سلێمانی و دهۆکیش بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی شارەکانیان و بەپێی بارودۆخی شارەکان رۆژی کردنەوەی نۆڕینگەكانیان دیاری دەکەن.

لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی باڵای سەندیکای پزیشکانی کوردستان ، سەندیکای پزیشکانی کوردستان پزیشکان لە شاری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ئه‌مرۆ چوارشەممەوە دەتوانن نۆڕینگە، سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان بکەنەوە

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، لقەکانی سەندیکا لە سلێمانی و دهۆک بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی شارەکانیان و بەپێی بارودۆخی شارەکان ڕۆژی کردنەوەی نۆڕینگە، سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان دیاری دەکەن.

سەندیكای پزیشكانی ڕێنمایەکانی کردنەوەی نۆڕینگەی خستووەتەڕوو كە بریتین لە :

1ـ کردنەوەی نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیکان ئارەزومەندانەیە.

2- کردنەوەی نۆرینگەکان لە کاتژمێر ۲ـ٥ ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.

3- لە هۆڵی چاوەڕوانی لە چوار نەخۆش زیاتری لێ نەبێت و نێوانی هەر یەکەیان دوومەتر کەمتر نەبێت.

4- پزیشک گاونی لەبەر بێ و دەستکێشی لەدەست بێ و ماسک ببەستێ.

5- نەخۆش یەک هاوەڵی لەگەڵ بێت و هەردووکیان ماسکیان بەستبێ.

6- رۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تعقیم بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.