به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌یان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك ئارایشتگا داده‌خات.
شاتو حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به‌رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه (10) ئارایشتگا له شاری سلێمانی داده‌خات.
وتیشی: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگاكان داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوای له خاوه‌نی ئارایشتگاكان كرد، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن و شوێنه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی بڕیار له كردنه‌وه‌ی ده‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه وخاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
لیژنه‌ی ئارایشتگاكان، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیار و رێنماییه‌كانی ژوری خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.