ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 22 ى 4 ى 2020 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه كه شه‌وى ڕابردوو لەسەر ڕێگای کەلار بۆ گردەگۆزینە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری دایۆ و BMW، کەسێک گیانی لەدەست دا، ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری دایۆكه بوو و له‌دایكبووى ساڵى 1981ه.
راشیده‌گه‌ێنێت ، ڕووداوەکە لەکاتێکدا ڕووی داوە، ئۆتۆمبێلی جۆری BMW بە ئاراستەی کەلار هاتووە لە سووڕانه‌وه (یووتێرن)ى نزیک گۆڕستانی شێخ عه‌بدولڕه‌حمان، پێکیاندا داوە.
هاتوچۆى گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئێستا بە مەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.