Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 04:56

سبه‌ى مینحه‌ی زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌کرێت

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان: سه‌ردانی بانكه‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی مینحه‌كانیان بكه‌ن
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ راگیراوانی سیاسی و گیراوانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، ئه‌وانه‌ی كه‌ پێشتر مینحه‌یان وه‌رگرتووه‌، بۆ وه‌رگرتنی مینحه‌ی مانگی 7ی 2019 سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ سه‌ردانی بانكه‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی مینحه‌كانیان له‌ شاره‌كانیان بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان  رایده‌گه‌ێنێت ،  مینحه‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێشتر وه‌رگرتووه‌ و به‌پێی یاسای ئیمتیازاتی زیندانیكراو و گیراوی سیاسی ژماره‌ 11ی ساڵی 2011 له‌ هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی یاسایی 10 ساڵه‌كه‌یان ته‌واونه‌كردووه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مینحه‌ی مانگی 7ی 2019 سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌، 23ی 4 ی  2020 كاتژمێر 8ی به‌یانی تاوه‌كو 12ی نیوه‌ڕۆ، سه‌ردانی بانكه‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی مینحه‌كانیان بكه‌ن له‌ شاره‌كانیاندا.

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.