Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 06:55

تەندروستی جیهانی: ئەسڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاژەڵییە و دروستکراو نیە

زۆر روون نیە ئەو ڤایرۆسە چۆن گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهان مشتومڕێكی زۆری دروستكردووە گوایە ئەو ڤایرۆسە لەتاقیگەكانەوە دزەی كردووە و دروستكراوی مرۆڤە ، رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ئەسڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاژەڵیە و دروستكراو نیە.


رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەبەوەدەكات بەپێی سەرجەم ئەو بەڵگانەی لەبەردەستدایە ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەكۆتایی ساڵی رابردوو لەرێگەی شەمشەمەكوێرە لەچین بڵاوبۆتەوە و ئەو ڤایرۆسە دروست نەكراوە.

فەزیلە شایب وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری ژنێف رایگەیاند: بەپێی سەرجەم بەڵگەكان ئەسڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاژەڵیە نەوەك ڤایرۆسێك كە دروست كرا بێت لەناو تاقیگە یاخود شوێنێكی دیكە.

وتیشی: زۆر روون نیە ئەو ڤایرۆسە چۆن گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ ، بەڵام دڵنیان لەوەی خانەخوێیەكی ئاژەڵی هەبووە كە ڤایرۆسەكە لەوێوە گواستراوەتەوە.

سەرچاوە/ العربية.نت
 تەندروستی سلێمانی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.