لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت له‌چوار چێوه‌ی هه‌وڵه‌كانمان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ ٩١ قوتابى و ھاووڵاتی ھەرێمى کوردستان لە ئەرمینیاوە گەڕێندرانەوە
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێـ ، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەڕێمی كوردستان، ئەمڕۆ ٩١ قوتابى و ھاووڵاتی ھەرێمی كوردستان کە ٥٧ یان دانیشتووى سلێمانى و ٢١ یان دانیشتووى هەولێرو ١٣ یان دانیشتووى دهۆک بوون کە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە ئەرمینیا گیریان خواردبوو، بۆ هەرێمى کوردستان گەڕێندرانەوە.
راشیدهگهیهنن ، پرۆسەی گەڕاندنەوەی ھاووڵاتیان بە ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بووە.
ئەو ھاووڵاتیانەی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 22 ى 4 ى 2020 ، گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و بەھۆی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كەرەنتین دەكرێن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.