Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 07:44

له‌قه‌ره‌ته‌په‌ داعش هێرشى کرده‌ سه‌ر پۆلیسى فیدڕاڵی عێراق

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 22 ى 4 ى 2020 ، له‌قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارای داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر  كارواننێكى  پۆلیسى فیدرالی عێراق 


په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیده‌گه‌ێنێت ، كاروانێكى  پۆلیسى فیدرالی عێراق له‌ناوچه‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ناو كه‌مینى چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌  ل 3 پۆلیس برینداربوون 

 

هه‌لۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات دوای په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر پۆلیس چه‌كدارانى داعش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون 

ماوه‌یه‌كه‌ جموجۆڵی چه‌كدارانى داعش له‌هه‌ردوو سنوری پارێزگای كه‌ركوك و دیاله‌ زیاددی كردووه‌  به‌رامبه‌ر به‌هێزه‌ عێراقیه‌كان به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كیان كوژراون و برینداربوون 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.