راگهیاندنى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه كه ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٢ نیسانی ٢٠٢٠، لە دیوانی پارێزگا د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، لەگەڵ زانایان و مامۆستایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لە یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و لیژنەی فەتوادا کۆبۆوە.
راشیدهگهیهنن ، لە کۆبوونەوەکەدا زانایانی ئایینی پەرۆشیی تەواوی خۆیان و هاووڵاتیان بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان خستەڕوو.
پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لە زانایان و تەواوی موسڵمانانی کوردستان و جیهان کردو سوپاسی پەرۆشیی و گیانی بەرزی بەرپرسیارانەو ڕۆڵی دیارو سەرەکیی زانایانی ئایینی و هاووڵاتیانی بەڕێزی لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو پشتیوانی دامودەزگا دەوڵەتییەکاندا کرد.
دواتر ئەوە خرایەڕوو، کە مەترسییەکانی کۆرۆنا هێشتا بەردەوامن و هەر بەریەککەوتن و تێکەڵاویی و کۆبوونەوەیەک هەڕەشە لە تەندروستیی گشتیی دەکات، لەلایەن هەموو ئامادەبووانەوە چەند پێشنیازێک بۆ دیاریکردنی کاتی کردنەوەی مزگەوتەکان و پابەندبوون بە ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان هەر ئەمڕۆ ئاراستەی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرا، بۆئەوەی بڕیاری پێویست لەبارەی پێشنیازەکانەوە بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.