به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیی سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (WFP)، ده‌یڤد بیسلی: ئه‌مڕۆ به‌هۆی (COVID-19 )ه‌وه ته‌نها رووبه‌ڕووی په‌تایه‌كی ته‌ندروستیی جیهانیی نه‌بووینه‌ته‌وه، به‌ڵكو رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی مرۆیش بووینه‌ته‌وه''
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیی سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (WFP)، ده‌یڤد بیسلی هۆشداری ئه‌وه‌ی دا كه ئێستا جیهان ته‌نها رووبه‌ڕووی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا رووبه‌ڕووی ''په‌تای برسێتی''ش بووه‌ته‌وه و به‌پێی خراپترین سیناریۆ، ره‌نگه له نزیكه‌ی ٣٦ وڵات‌دا وشكه‌ساڵی رووبدات.
دەیڤد بیسلی له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه زانیاری دا به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی كاریگه‌ری جه‌نگ و پێكدادانه چه‌كدارییه‌كان له‌سه‌ر برسیبوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیی سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێش سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ساڵی ٢٠٠٢دا، هۆشدارییان دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه خراپترین قه‌یرانی مرۆیی له دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه تا ئێستا رووده‌دات و گوتی: ''ئێستا جیهان ته‌نها رووبه‌ڕووی په‌تای (COVID-19 ) نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا رووبه‌ڕووی په‌تای برسێتیش بووه‌ته‌وه.
دەیڤد بیسلی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و ده‌ره‌نجامانه كرد كه له پاڵ جه‌نگه‌كانی یه‌مه‌ن، سووریا و کۆمای باشووری سوودان له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كوله، كاره‌ساتی سروشتیی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هاتوونه‌ته ئاراوه و گوتی: ''ئه‌مڕۆ به‌هۆی (COVID-19 )ه‌وه ته‌نها رووبه‌ڕووی په‌تایه‌كی ته‌ندروستیی جیهانیی نه‌بووینه‌ته‌وه، به‌ڵكو رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی مرۆیش بووینه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیی سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌یڤد بیسلی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له ناوچه‌كانی جه‌نگدا ملیۆنەها كه‌س رۆژ له دوای رۆژ په‌لكێشی وشكه‌ساڵی ده‌كرێن و رایگه‌یاند ٨٢١ ملیۆن كه‌س شه‌وانه به برسێتیی ده‌خه‌ون.
ده‌یڤد بیسلی ئاماره‌كانی راپۆرتی قه‌یرانی خۆراكی جیهانیی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیی سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ره‌نگه نزیكه‌ی ١٣٥ ملیۆن كه‌س رووبه‌ڕووی مه‌ترسی برسێتیی ببنه‌وه و پێده‌چێت به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه، ١٣٠ ملیۆنی دیكه بۆ ئه‌و ژماره‌یه زیاد ببێت و تێكڕای ژماره‌كه بگاته ٢٦٥ ملیۆن.
هاوكات دەیڤد بیسلی باسی له‌وه كرد كه به‌پێی خراپترین سیناریۆ له نزیكه‌ی ٣٦ وڵات‌دا، ره‌نگه وشكه‌ساڵی رووبدات و لە ئێستاشدا له ١٠ وڵات‌دا، یه‌كی یه‌ك ملیۆن كه‌س رووبه‌ڕووی برسێتیی بوونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیی سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌یڤد بیسلی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه به له‌به‌رچاوگرتنی په‌تاكه و تواناكانی ئابووری و ته‌ندروستی ره‌نگه زۆرترین ده‌ره‌نجامی نیگه‌رانبه‌خش له ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبدات، له‌به‌رئه‌وه پێویست به ئاگربه‌ستێكی جیهانیی هه‌یه و گوتی:
''هێشتا وشكه ساڵی نییه، به‌ڵام پێویسته ئاگادارتان بكه‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێستا ئاماده‌كاری نه‌كه‌ین و ده‌ستبه‌كار نه‌بین، رێگری نه‌كه‌ین له دواكه‌وتنی بازرگانیی و كورتهێنانی بوودجه، ئه‌وا ته‌نها له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا، ره‌نگه رووبه‌ڕووی زیاتر له وشكەساڵییه‌كی گه‌وره ببینه‌وه. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌یانگرینه‌به‌ر پێكهێنان و نه‌هێنانی سیستمی جێگیری خۆراكی و كۆمه‌ڵگه‌ی ئاشتیخواز دیاری ده‌كات. كات له‌گه‌ڵ ئێمه نییه، ناچارین ژیرانه و به‌خێرایی كار بكه‌ین''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.