لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رۆژی هەینی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
لیژنه‌ی بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به هۆی نه‌بینینی مانگ، سبه‌ی ته‌واوكاری مانگی شه‌عبانه و رۆژی هه‌ینی 24-4-2020 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا لیژنەی بینینی مانگ رایانگه‌یاند: هیچ موسڵمانێک گوناهبار نابێت کە ئەمساڵ بەهۆی داخستنی دەرگای مزگەوتەکانەوە بەشداریی لە نوێژە بە کۆمەڵەکان نەکات، چونكه له هه‌موو جیهان و جیهانی موسڵمانان ده‌رگاكانی مزگه‌وت له‌به‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا داخراوه، جەختیشیان کردەوە کە پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئێستاوە پێویستە نوێژەکانیان لە ماڵەکانیان ئەنجام بدەن، چونكه ته‌ندروستی موسڵمان له هه‌موو سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها دیوانی وەقفی سوننی عێراق رایگه‌یاند: هەینی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.