دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، فه‌رمانم به هێزى ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا كردووه كه هه‌ر بهلهمهكی ئێرانی گێچه‌ڵ به كه‌شتی ئه‌مه‌ریكا بكات ئه‌و به‌له‌مه نقوم بكه‌ن.
ئه‌و فه‌رمانه‌ى تره‌مپ دواى ئه‌وه هاتوه له پازده‌ی مانگ (11) به‌له‌مى سه‌ر به هێزى پاسدارانى ئێران به ترسه‌وه له كه‌شتی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو نزیك بوونه‌وه‌و گێچه‌ڵیان پێكردوون.
هێزى پاسدارانى ئیرانیش ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه وه‌ڵامى هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كى كه‌شتى ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌نه‌وه كه له كه‌نداو دێن و ده‌چن ئه‌و هه‌واڵه‌ى ئه‌مه‌ریكاش كه له رۆژى پازده‌ی مانگ بڵاو بۆته‌وه به ساخته‌كاری و وه‌ك فیلم له قه‌له‌م ده‌ده‌ن.
تره‌مـپ: فه‌رمانم به هێزى ده‌ریایى کردووه هه‌ر به‌له‌مێکی ئێرانی گێچه‌ڵ به که‌شتییه‌کانی ئه‌مریکا بکات نغرۆی بکه‌ن
هێزى پاسدارانى ئیران: وه‌ڵامى هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ینه‌وه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.